وەزارەتا کارەبێ: دەمژمێرن کارەبێ زێدە دبن - پرس بادینی

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتا کارەبێ: دەمژمێرن کارەبێ زێدە دبن

وەزارەتا کارەبێ: دەمژمێرن کارەبێ زێدە دبن


پرس بادینی
د ڕاگەهاندنەکێ دا وەزارەتا کارەبا هەرێمێ ڕاگەهاند، کو یەکەیەکا دن زێدە کریە ئەڤە ژی دبە سەدەما زێدەبوونا کارەبا نیشتیمانی.
خویا ژی کریە، ب زێدبوونا وێ یەکەیا کارەبێ چەندین دەمژمێرن دن یێن کارەبا نیشتیمانی بۆ وەلاتیان دێ هێنە دابین کرن.

ئەڤە ژی دەقێ ڕاگەهاندنا وەزارەتا کارەبایێ یە:


وەزارەتی کارەبی هەرێم ڕگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە کارەبای دیکەیان دابینکردووە لە ٨ ی بەیانی تا ١٢ نیوەڕۆ، و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیاتربوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی.

ده‌قی بڕیاره‌كه‌:

بۆ پاڵپشتیكردنی وەزارەتی پەروەردەو سەركەوتنی ئەزموونەكان
لەپێناو خزمەتكردنی قوتابیان و بەدەنگەوەهاتنی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ هاوكاریكردنیان لە رۆژانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان، وەزارەتی كارەبا جگە لەوەی بەپێی ئەو توانایەی لەبەردەستیدایە هاوكاریی سەرخستنی تاقیكردنەوەكانی قوتابیان دەكات، هاوكات بەبڕیاری ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا چەند هەنگاوێكی گرنگ دەنرێت بەمشێوەی خوارەوە:

1- زیادكردنی یەكەیەكی كارەبا بەتوانای 100 مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ، ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێوەردەگرن.

2- ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت لەرۆژانی ئەزموونەكان لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ.

3- سەرجەم ئەو كارەبایەی كە زیاد دەكرێت بڕەكەی 350 مێگاوات دەبێت.

4- پاش 15/7/2020 یەكەیەكی دووەمی وێستگەی خەبات بەكاردەكەوێت و 150 مێگاواتی دیكە دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕێ پرس میدیا

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامەزراوەیەکا روژنامەڤانی یا پیشەی و ئازادە دێ بیتە میمبەرەکا بلند و قودیکا دەنگ و رەنگێن جیاوازیێن نەدیتی و نەبهیستی و دخــــەما کلــــتور و فەرهەنگ و هونـــەرێ نشـــتـــیـــمانی دایە دێ بــزاڤاکــــەتن ئاشــتــــیا جڤاکــــی و پێــــکڤە ژیــــانێ ب چەســــپــینــیت پــــرس ، خـــودانـــا وێ مەبەستێ یە کو نـــفـــشـــێ نـــهـــا و یـــێ داهـــاتی ژ پــــــرس و پـــیشـــهـــاتـــێن نـــشـــتیـــمانی و یێن دەوروبەرێ خوە هـــشـــیار بکەت و ئارمانج ژێ بزمانەکێ بابەتیانە ڤێ نـــفشــــی پێ بگەهینن.

دوماهیك نوچە

Contact Form

Name

Email *

Message *

بەشێن سەرەكی

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©