مناوراتی ئاغاكانی بادینان
"شێروان شێروانی"
نزیكه‌ی دوو مانگه، ئاغا نه‌یاره‌كانی پارتی له جموجولێكی سیاسی دان، به پیێ زانیاریه‌كان له نه‌خشه‌ی تازه‌ی سیاسی عراق دا جێگه‌یان بوكراوهتهوه.
پێكردنی گلوپی سه‌وزی زوونی یه‌كێتی بو مناوراتی ئه‌م كومه‌ڵه ئاغایه په‌یوه‌ندی به رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی یه‌كێتییه‌وه‌یه.
مناوهراتهكه به پێشه‌نگایه‌تی زیدی عومه‌ر ئاغی سورچی و جه‌وهه‌ر محێ دین هه‌ركی یه به پله‌ی یه‌ك به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له محمد تاهر زێباریی خزمی ئه‌رشه‌د زێباری ومعاویه و عارف سورچی وشهمسهدین زێباری ومیرخان ئاغا زێتکی وئاکۆ عباس ئاغا وكومهلێك جه‌مسه‌ری تریان له گه‌ڵه، كه هه‌ر یه‌ك له‌وانه پێگه‌ی فراوانی كومهلایهتیان هه‌یه.
جه‌وهه‌ر هه‌ركی و زه‌ید سورچی، به‌ر له مانگێكه جه‌نه‌رالێكی ئه‌مریكیان بینیووه له توركیا كه تایبه‌ت بووه به ستافی مه‌له‌فی ئه‌منی و عه‌سكه‌ری عراق.
وله پێش چوونی جه‌نه‌راله ئه‌مریكیه بو لایان، سه‌روك وه‌زیره تازه‌كه‌ی عراق له موسل گفتوگویه‌كی 4 كاتژمێری كردووه له گه‌ل هه‌مان جه‌نه‌راڵ.
واته رێكه‌وتنێك هه‌یه كه قۆرسایی سوننه‌كان له موسل زیاد بكه‌ن وبهلانس بگه‌رێننه‌وه بو ناوچه‌كه وچه‌ند لیوایه‌كی عه‌سكه‌ری پێك بێنن بهسهركێشی ئه‌و ئاغایانه
واته هه‌م ئه‌مریكا و هه‌م حكومه‌تی كازمی، نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه، هه‌م ناز بو زوونی سونه‌كان بگه‌رێننه‌وه و هه‌م به‌دیلی عه‌سكه‌ری بو پارتی به پله یه‌ك دروست بكه‌ن و موسل راده‌ستی ئه‌و كومه‌له ئاغا كورده بكه‌ن.
واته زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌می هاوكێشه‌كه پارتی ده‌بێت، به راده‌یه‌ك ره‌نگه تهسریبی جه‌ماوه‌ری و عه‌شایه‌ری له نێو پارتی دا دروست ببێت وه‌ك نیمچه كۆده‌تایه‌كی كومه‌لایه‌تی وعه‌سكه‌ری.
بڕوا ناكه‌م پارتی ئاگای له‌وه بێت كه ئاغاكانی ناو پارتیش هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیان دروست كردووه له گه‌ل ئه‌و كومهڵهیه، ئه‌مه هه‌ر زور وێرانه بو پارتی.
به‌وپێیه‌ی هه‌ر یه‌ك له سورچیه‌كان و هه‌ركیه‌كان و زێباریه‌كان، نزیكه‌ی 65% له هێزه عه‌سكه‌ریه‌كانی پارتی پێكدێن، وله دوخێكی خرابی ئابوری دان، ئه‌گه‌ر شانسی دامه‌زراندن و پێدانی موچه به خه‌لكی ئه‌و عهشیائیرانه بدرێ، هه‌مووی رووده‌كه‌نه موسل وبهڕك له ژێر قاچی پارتی ده‌ردێنن!
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوخێكی خۆخوری تووشی پارتی بووه به پله یه‌ك، وقه‌یرانه‌كان به‌رده‌وامن وسه‌رباری ململانێ شاراوه‌كانی نێوان جوت ئاموزاكه وشكستی رێكه‌وتن له گه‌ڵ به‌غدا، هه‌مووی هه‌ره‌شه به‌سه‌ر ژیانی سیاسی پارتی.
لاهور شێخ جه‌نگی، گه‌ر چی ئێستا نازانێت مه‌ترسی پێگه‌ی عه‌شائیری ئه‌و گروپه هه‌ره‌شه‌یه بو سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتی له ئاینده‌دا به‌ڵام وادیاره رێكه‌وتنێكی تری شاراوه هه‌یه له نێوان ئه‌و گروپه ئاغایه و خۆدی لاهور و ره‌نگیشه شه‌ری به وه‌كاله‌تیان پێ بكات له گه‌ڵ پارتی.
No comments:
Post a Comment