پرس میدیا
سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی هۆشداریدا لەخراپتربونی دۆخی دارای لەهەرێمی کوردستان، بەهۆی پشتگوێ خستنی بازرگان و وەبەرهێنەرەکوردەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئەمەش وایکردووە،کە کەبازرگانانی تورکی و ئێرانی لەبازاڕەکانی هەرێمدا باڵادەستبن .
سیروان محەماد سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند ،"بەهۆی پشتگوێخستنی بازرگان و وەبەرهێنەرە کوردەکان لەلایەن حکومەتەوە وایکردووە کە بازاڕەکانی کوردستان ببنە ساخکەرەوەیەی بەرهەمە بییانیەکان جەختیش دەکاتەوەبازرگان و کۆمپانیا ئێرانی وتورکیەکان بەسەربازاڕەکانی هەرێم و عیراقدا باڵادەستن هیچ بانکێک لەهەرێمی کوردستان بونی نیە ،دەعمی بازرگان و جوتیارەکان بکات هەمویان لەگیرفانی خۆیان دەیدەن ،لەکاتێکدا زۆرێک لەوڵاتان بانکەکان بەڕوی بازرگانەکانداکراوەن و بەقانزانجێکی کەم پارەیان پێدەدەن"
ئەوەشی خستەڕوو، زۆر کۆمپانیای تورکی و ئێرانی بەرهەمی ناوخۆیان نییە، دەچن لە وڵاتانی ترەوە کاڵاو شمەک دەهێنن بۆ عێراق و هەرێم و دژایەتی بازرگانەکانی ئێرە دەکەن
No comments:
Post a Comment